نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ دووشەممە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لەئێستادا، ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و 889 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک، نزیکەی 27 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 522 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 610 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 640 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 697 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share