توركیا بە پشتبەستن بە باكووری كوردستان دەیەوێت بەرهەمهێنانی زێڕ زیاد بكات

وەزیری وزەی توركیا ئاشكرایكردووە، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا پلانیان هەیە بەرهەمهێنانی زێڕ بۆ 100 تۆن لە ساڵێكدا بەرزبكەنەوە.

فاتیح دۆنمیز، وەزیری وزەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكیدا ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم، بە بلۆمبێرگی ڕاگەیاندووە، “پلانمان هەیە توانای بەرهەمهێنانی زێڕی وڵاتەكەمان بەرز بكەینەوە و بیگەیەنین بە بەرهەمهێنانی 100 تۆن زێڕ لە ساڵێكدا”.

ئەو پلانەی وڵاتی توركیا بۆ پێنج ساڵی ڕابردووە.

وەزیرە توركییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لە ساڵی 2020دا توركیا توانیویەتی 42 تۆن زێڕ بەرهەمبهێنێت كە ئەوەش ژمارەی پێوانییە.

گوندنشینێكی یەكێك لە گوندەكانی باكووری كوردستان تەماشای ئەو بەردانە دەكات كە زێڕیان تێدایە

توركیا چاوی لەو یەدەگە زێڕەیە كە لە باكووری كوردستان دۆزراوەتەوە

ئەو زێڕەی وڵاتی توركیا بە نیازە بەرهەمی بهێنێت، دەكەوێتە ناوچەكانی باكووری كوردستان.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی كە لە 12ی تشرینی دووەمی 2020 بڵاویكردەوە، لەگەڵ دۆزینەوەی یەدەگێكی زۆری زێڕ لە ناوچەكەیاندا، دانیشتووانی گوندێكی سەربە شاری ئاگری لە باكووری كوردستان لێوان لێو بوون لە دڵخۆشی، كە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوریی گوندەكەیان.

محێدین غوڵاڵ، سەرۆكی سندوقی دڵنیایی و پێدراوە داراییەكانی توركیا ئاشكرایكردبوو، یەدەگی زێڕیان لە گوندێكی ویلایەتی ئاگری دۆزیووەتەوە كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی توركیا.

پێشبینیكراوە، دەرهێنانی یەدەگی زێڕی گوندی “مەلا قەرە”ی باكووری كوردستان هەلی كار بۆ 500 كەس دابین بكات، كە خودی گوندەكە 70 خێزانی تێدایە.

لەوچوارچێوەیەدا، كارەكانی دروستكردنی ڕێگا و ئامادەكردنی ژێرخانی كاركرد بۆ پرۆژەی دەرهێنانی زێڕ دەستیان پێكردووە.

هاوڵاتییانی ئەو گوندە و ناوچەكە بەگشتی، دڵخۆشن بەو پێشهاتە و چاوەڕوانن داهاتوویەكی باشی ئابورییان بۆ دەستەبەر بكات.

بڕیاریشە كۆمپانیایەكی تایبەت بۆ دەرهێنانی زێڕی ئەو گوندە، لە نیسانی 2021دا بنكەی خۆی لەو شوێنە جێگیر بكات و كارەكانی دەستپێبكات.

بابەتی پێشتر

ڕامبۆ كۆشكەكەی دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

توركیا.. 10 عێراقی بە تۆمەتی داعشبوون دادگایی دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share