خاوەنی باسکی ئاڵتوونی گیانیلەدەستدا

دوای رزگارکردنی ژیانی 2.4 ملیۆن منداڵ خاوەنی باسکی ئاڵتوونی گیانی لەدەستدا

جەیمس هاریسۆن ئەو پیاوەی 60 ساڵی تەمەنی لە بەخشینی خوێن بە منداڵانی تازەلەدایکبوو بەسەربرد، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

جەیمس، پێکهاتەی Anti D لە خوێنیدا بوو، کە یارمەتی ئەو منداڵانەی دەدا کە تووشی شیبوونەوەی خوێن بووبوون، بەو هۆیەوە توانی خوێن ببەخشێت بە 2.4 ملیۆن منداڵ پێش لە دایکبوونیان ژیانیان لە مەترسی رزگاربکات.

جەیمس تەمەنی منداڵی بە چەندین نەخۆشی و نەشتەرگەری بەسەربردووە، بەو هۆیەوە چەندین جار خوێنیان بۆ گواستووەتەوە، بۆیە کاتێک تەمەنی دەگاتە 18 ساڵان بڕیاردەدات پلازما بە کەسێک ببەخشێت و دواتریش دەبێتە گەورەترین بەخشەری خوێن.

لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، پزیشکان بۆیان دەرکەوتبوو، نەخۆشی شیبوونەوەی خوێن هۆکاری مردنی 50% ی منداڵانە پێش لەدایکبوونیان، کە بەهۆی نەگونجانی خوێنی دایک و باوک بۆیەکتر روودەدەن، پێکهاتەی Anti D یش رێگای سەرەکییە بۆ رزگاربوون لەو مردن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share