200 کتێب لە جیهاندا هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی مرۆڤ

لەجیهاندا زیاتر لە 200 کتێب هەن کە ژیانی ئەو کەسانە دەخاتە مەترسییەوە کە دەیانکاتەوە و هەوڵی خوێندنەوەیان دەداتەوە، زانایانیش لە نوێترین هەوڵیاندا هۆکارەکەیان ئاشکراکردووە.

بە وتەی شارەزایان، بەشێک لەو کتێبانەی بە تایبەت لە سەدەی 19 چاپکراون ماددەی ژەهراوی زەرنیخیان پێوەکراوە و بەو هۆیەوە لە دەستی خوێنەران دوورخراونەتەوە.
ماددەی زەرنیخ یەکێکە لەو ماددە ژەهراویانەی دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە ی هەناسەدان و تووشبوون بە شێرپەنجە.

لە رابردوودا ئەو کەسانەی کاریان لە چاپخانەکاندا کردووە، کاتێک ویستوویانە بەرگی کتێبەکان کە لە چەرمی ئاژەڵ دروستکراوە بکەن بە رەنگێکی سەوزی سەرنجڕاکێش ماددەی زەرنیخیان پێوەکردووە، بێئاگا لەوەی ئەو ماددەیە بکوژە.

کێشەی کتێبە ژەهراوییەکان لێرەدا ناوەستێت، بەڵکو ئەو کتێبە کۆنانەی رەنگی بەرگەکانیان سوورە بە ماددەیەکی دیکە رەنگیان گۆڕاوە کە (Cinnabar)یان پێدەوترێت ئەمیش ماددەیەکی ژەهراوییە.

هاوکات ئەو کتێبانەی بەرگەکانیان رەنگی زەرد بوو بە ماددەی کرۆماتی قورقوشم رەنگەکانیان گۆڕاوە، هەرچەندە ئەمیش ماددەیەکی ژەهراوییە، بەڵام مەترسییەکەی هێندەی بەرگی کتێبە رەنگ سوور و سەوزەکان نییە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كامیل ژیر سیاسەتمەدارێكی دیار و نووسەرێكی لێهاتووی گەلەكەمان بوو

بابەتی دواتر

سبەینێ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورەترین بەکاربەری پلاستیکن.. توێژینەوەیەک: نەهەنگەکان ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، نەهەنگەکان ڕۆژانە ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن، ئەمەش وایانلێدەکات گەورەترین بەکاربەری پلاستیکبن لەسەر ئەم هەسارەیە. توێژینەوەکە باس…
Total
0
Share