شیر لە دەرگای بەفرگرەکەتدا هەڵمەگرە

هەڵگرتنی شیر لە دەرگای بەفرگردا کارێکی ئاسایی و باوە بەلای زۆرینەمانەوە، بەتایبەت کاتێک دیزاینی دەرگای بەفرگرەکان بەجۆرێکە تایبەتە بە هەڵگرتنی پاکەت و خواردنە لەقتونراوەکان.

بەڵام شارەزایان لەم دواییانەدا هۆشدارییانداوە لەم کارە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دانانی شیر لەناو دەرگای بەفرگرەکەتدا دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی تەمەنی مانەوەی بە تەندروستی.

پسپۆڕانی خۆراک باس لەوە دەکەن کە دەبێت شیر و پەنیر و بەرهەمەکانی دیکەی شیر لەناو بەفرگردا هەڵبگیرێت نەک لە دەرگاکەیدا.

دکتۆر کریستیان ڕینۆڵدز لە زانکۆی سیتی لە لەندەن دەڵێت “شیر خۆراکێکە بەخێرایی تێکدەچیت، بۆیە شوێنی هەڵگرتنەکەی کاریگەریی لەسەر تەمەنی مانەوەی بە تەندروستی دەبێت.

ساڵانە ملیۆنان لیتر شیر فڕێدەدرێت، چونکە بەکارهێنەران ئەو بڕە فڕێدەدەن کە لە دوای بەرواری بەسەرچوونییەوە دەمێنێتەوە بەپێی ئەو لیبێڵەی لەسەری نووسراوە، پێشئەوەی دڵنیاببنەوە کە بەهۆی هەڵە هەڵگرتنییەوە بەسەرچووە.

ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکرێت کە بزانن بەفرگرەکەیان لە نێوان پلەی گەرمی 0-5 پلەی سەدی دانراوە بۆئەوەی تا دەتوانن تەمەنی بەرهەمەکانیان درێژبکەنەوە.

بەوپێیە ئەگەر پلەی بەفرگرەکەت کەمتربوو لە 5 پلەی سەدی ئەوا دەتوانیت ماوەی شیرەکەت یان خۆراکەکانی دیکە رۆژێک درێژبکەیتەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی کەرکوک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

کارگەیەکی مووشەک لە ئەنقەرە تەقییەوە و ژمارەیەک گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share