تەیف سامی داوایەكی نوێ لە هەرێم دەكات

بەرپرسی فەرمانگەی تەنكەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی لیستی مووچەی مانگی دوو رەوانەی بەغداد دەكرێت، هاوكات داواكارییەكی وەزیری دارایی عێراق لە هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.

هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندن بۆ مووچەی مانگی یەك لیستی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەكرا و دواتر بەغداد داوایكرد مووچەخۆرانی مەدەنی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق كە ساڵانی خزمەتیان تەواوكردووە خانەنشینبكرێن.
وتیشی، ” یەكەمجارە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی سەربازی و شارستانی بەیەك سیستم ئامادەكراوە تەواوبووە سبەی رەوانەی بەغداد دەكرێت”.

هیوا ئەفەندی باسی لەوەش كرد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق مەرجێكی نوێی داناوە كە پێویستە سەرجەم داتاكان بۆ ژمارەی وەزیفی رەوانەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بكرێت و بۆ هەموو مووچەخۆرێك كە ناوی چواری دایكی تێدابێت ئەو داواكارییەش جێبەجێكراوە و هیچ بیانوویەك نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان: چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی هەولێر راستبکاتەوە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، سەر لە ئێمە و یاساش شێوێنراوە، چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی…
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: دەمانزانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانزانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات. شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share