شێروان دووبەردانی: دەمانزانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانزانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی بەغداد لەگەڵ هەرێم دەیکات بابەتێکی سیاسییە و ئەوان پابەندی رێککەوتنەکان نابن.

وتیشی، چەندە حکومەتی هەرێم خۆی بۆ رێککەوتن ئامادەبکات، حکومەتی عێراق رێککەوتنەکە پووچەڵدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، “تاوەکو رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بەغداد هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ مووچە ناکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share