قوباد تاڵەبانی: هێزی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەیيدایە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

لە ڕۆژی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە سوپاس و پێزانینەوە لە هەموو هاوکارییەکانیان دەڕوانین بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تـ.ـیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و کوردستان. هەروەها لەم ڕۆژەدا یادی هەموو شـ.ـەهیدانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان دەکەینەوە و سڵاو بۆ گیانی پاکیان دەنێرین.

ئێمە لە هەرێمی کوردستان، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە سێ قۆناغی گرنگ و چارەنووسسازی وەک ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ساڵی 1991، بەتایبەت لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ساڵی 2003 و شەڕی تـ.ـیرۆریستانی د.ا.عـ.ـش لە دوای ساڵی 2014، هەرگیز لەبیرناکەین.

لەئێستاشدا، کشانەوەی هاوپەیمانان و گەڕانەوەی سەروەریی تەواو بۆ عێراق، ساتەوەختێکی مێژوویی گرنگە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم و هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و هەموومان لەبەردەم بەرپرسیارێتیی گەورەداین. پێویستە بۆ هاووڵاتییانی عێراق و بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی بسەلمێنین کە دەتوانین پارێزگاری لە سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەمان بکەین، ئەم ئەرکەش بەبێ هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەبێ جێبەجێکردنی تەواوەتیی دەستوور، بەدی نایەت.

وەک هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش، لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییداین؛ ئەرکە لەسەرمان بە یەکڕیزی و هاوبیری کاربکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە شەرعییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومڕانییەکی باشتر و خزمەتگوزار و دادپەروەر، چونکە دواجار دەستکەوتە مێژووییەکانی گەلەکەمان تەنیا بە پشتیوانی و بە متمانەی هاووڵاتییانمان دەپارێزرێت.

لە کۆتاییدا هاووڵاتییانی خۆمان دڵنیادەکەینەوە، هاوکاری و هەماهەنگییەکی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم، هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە و وەک هەمیشە ئامادەیە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سەروماڵی هاووڵاتییان لە هەرچەشنە هەڕەشە و مەترسییەک گیانفیدایی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگەنادرێت هیچ لێپرسراوێكی یەكێتی پێگەكەی بۆ دەستكەوتی تایبەت بەكاربهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ هیچ بەرپرسێكی حكومی و حزبی و سەربازی نییە بەرپرسیارێتییەكانی…
Total
0
Share