ئێران “گەورەترین پاڵاوگەی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” دروست دەكات

سەرۆكی ئێران ئاشكرایكرد، گەورەترین پاڵاوگەی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەكەن، بەهای پرۆژەكەش 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسە ئێرانییەكان حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم ئاشكرایكردووە، “بە بەهای 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار گەورەترین پاڵاوگەی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەمەزرێنین”.

ئاژانسی ئێرنای ئێرانی ئاشكرایكردووە، ئەو پاڵاوگەیە لە شاری بەهبەهان لە پارێزگای خوزستان دروست دەكرێت، دەبێتە گەورەترین پاڵاوگەی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “دروستكردنی ئەو پاڵاوگەیە هاوكاتی ڕۆشتنی ئەو كەسەیە كە پلانی هەبوو حكومەتی ئێران بڕوخێنێت، ترەمپ شكستی هێنا لەو هەنگاوەی”.

مەحمود ئەمین نەجاد، بەڕێوبەری جێبەجێكاری پاڵاوگەكە بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، “ئەو پاڵاوگەیە لەماوەی 36 مانگدا دروست دەكرێت و بودجەكەشی 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دواکەوتنی پەسەندکردنی خشتەی بودجە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە نابێت

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی پەسەندکردنی خشتەی بودجە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە…
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ…
Total
0
Share