خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانەی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی مانگی تشرینی دووەمیان پێنه‌دراوه‌.

به‌پێی خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی کارەبا خەرج دەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە، مووچەی سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و خانەنشینیی پێشمەرگە خەرجدەکرێت.

كۆتا توێژیش كە وه‌زاره‌تى دارایی مووچەكەیان دابەشدەكات، خانەنشینیی شارستانییە، ڕۆژی سێشەممە مووچەكانیان وەردەگرن و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینى دووه‌م دێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم لە 25ی مانگی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە و نزیكەی یەك مانگی پێچوو.

بابەتی پێشتر

لایپزیک 0-2 ئارمینیا بیلیفێلد

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی كوردستانەوە بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی…
Total
1
Share