نۆكەندی سوێس 2.. تاوتوێی ڕێڕەوێكی ئاویی دیكە دەكرێت

ژمارەیەك كەشتی لە نۆكەندی سوێس

داخستنی نۆكەندی سوێس بەهۆی كەشتییە بارهەڵگرەكەی (ئیڤەر گیڤن)، بووە پاڵنەری هەوڵێكی نێودەوڵەتی نوێ بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی گەورەترین ڕێڕەویی ئاویی، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (گاردیان) بڵاویكردوەتەوە.

ڕۆژنامەكە ڕونیكردوەتەوە، بەرپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكان پێداچوونەوە بە پلانی بونیادنانی نۆكەندێكی نوێ دەكەن بەدرێژایی سنووری میسڕ-ئیسرائیل، پاش ئەوەی پێشتر بیرۆكەیەكی تایبەت بە ڕێڕەوێكی دەریایی درێژتری بەنێو عێراق و سوریادا ڕەتكردەوە، بەبیانوی ئەوەی زۆر مەترسیدارە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان داخستنی نۆكەندی سوێس زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری لێكەوتووەتەوە، سەرەڕای هەڕەشەكانی لەسەر ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لەنێوان ئاسیا و ئەوروپا.

پێشتر نەتەوەیەكگرتووەكان كۆمپانیای (OFP Lariol)ی نێودەوڵەتی ڕاسپارد بۆ تاوتوێكردنی سودەكانی (نۆكەندی سوێس 2) كە پێشبینی دەكرێت هەڵكەندنی ماوەی پێنج ساڵ بخایەنێت.

بەپێی پلانەكە نۆكەندەكە بەهێڵێكی ڕاست و نزیك لە كەنداوی عەقەبەوە دەگاتە دەریای سوور.

ئیڤەر شۆفیل، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە وتی، تەكنەلۆجیا بەشێوەیەكی گەورە پێشكەوتووە لەوكاتەوە لە پەنجاكانی سەدەی نۆزدە نۆكەندی یەكەم هەڵكەندراوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئاشكرایكرد كە زانیاری لەبارەی ئەو پلانەوە هەیە كە لیژنەی ڕێگا بازرگانییەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكات و، سەرچاوەكانیش دوپاتیانكردەوە شانشینی یەكگرتوو ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ڕۆڵی پێشڕەو لەهەر پڕۆژەیەكدا كە هاریكاربێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ناوچەكە و سەرلەنوێ بونیادنانەوە بەشێوەیەكی باشتر.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەندازیارانی بواری دەریا هۆشداریی ئەوەیاندا كە نۆكەندەكە فراوان نابێت بۆ 20000 باری گەورەی وەك ئەوەی (ئیڤەر گیڤن)، بۆیە گواستنەوەی شمەك بە كەشتی بچوك ڕەنگە چارەسەرێكی نوێ بێت.

وردەكاری ئەو كەشتییەی بازرگانی هەموو جیهانی ڕاگرت

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە لە بارەی موچەوە پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

بابەتی دواتر

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: قوباد تاڵەبانی ڕوحی متمانەی لەعێراق و هەرێم زیندووکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share