سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن تاوەکو بتوانن بەنزینی 690 دیناری پێوەربگرن.

ئێستا لە ناو شاری سلێمانیدا دوو بەنزینخانە هەن کە بەنزینە عێراقییەکە “690” دیناری دابەشدەکەن و ڕۆژەکانیش لەلایەن قائیمقامییەتی سلێمانیدا بەپێی ژمارەی تاک و جووتی تاکسییەکان دیاریکراوە.

لیژنەی سوتەمەنی لا قائیمقامییەتی سلێمانی ئێستا چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتە دەکات کە هەندێک شۆفێر بۆ سوودمەندبوون لەو بەنزینە لە هەموو ڕۆژەکاندا بەکاریدەهێنن.

مستەفا ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکە دەکەن، هۆشداریشیدا لەئەگەری دووبارەبوونەوەیدا “توندترین سزا دەدرێن”.

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکانیان لەهەردوو بەنزینخانەکە بەراوردی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکان دەکەن ئەگەر هاوشێوە نەبێت سزادەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكانی بواری نەوت داوای گەرەنتی دەكەن و دەشڵێت، “هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر…
Total
0
Share