فرانسیسکۆ ریڤیلا، یەکێک لە دیارترین داهێنەرانی شوکلاتەی نۆتێلا کۆچی دواییکرد.
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، شارەزای بواری کیمیا و داهێنەری شوکلاتەی نۆتێلا فرانسیسکۆ ریڤیلا لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ریڤیلا کە بە باوکی نۆتێلا ناسراوە، رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە گەشەپێدانی ناسراوترین کرێمی بندوق بە شوکلاتە لە جیهاندا.
ناوبراو لە ساڵی 1951 ەوە دەستی بە کارکردن کردووە لە کۆمپانیای فیریرۆ و دواتر بووە بە بەرپرسێکی باڵا لە کۆمپانیاکە.