ژنێكی چینی پاش یەك ساڵ هاوسەرگیری بۆی دەركەوتووە پیاوە

ژنێكی چینی تەمەن 26 ساڵ، پاش یەك ساڵ هاوسەرگیری بۆی دەركەوتووە پیاوە، پاش ئەوەی بەهۆی ڕوداوێكەوە چووەتە نەخۆشخانە.

بەگوێرەی هەواڵێكی Global Times، ژنێكی 26 ساڵی چینی پاش ئەوەی بەهۆی خلیسكانی پێیەوە ئازاری پێگەیشتووە، چووەتە نەخۆشخانە و پاش پشكنینكردن بۆی دەركەوتووە، ڕەگەزی ئەو نێرە نەك مێ.

ئاماژە بەوەشكراوە، پزیشكەكان پكشنینیان بۆ كردووە بۆیان دەركەوتووە نە منداڵدانی هەیە نە هێڵكە و كرۆمۆسۆمی ئەو Yە نەك X، بەوەش بۆیان دەركەوتووە لە ڕەگەزی نێرە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ژنە وێڕای ئەوەی ساڵێكە هاوسەرگیری كردووە بەڵام بۆی دەرنەكەوتووە كە لە ڕەگەزی نێرە، پزیشكەكانیش باسیان لەوە كردووە كە ئەو ژنە بەبێ ئەندامی نێرینە لەدایكبووە و لەبری ئەوە ئەندامی زاوزێی مێی هەبووە.

پزیشكەكان هۆكاری ئەو تێكەڵبوونە لە ڕەگەزی نێر و مێ-یان گەڕاندووەتەوە بۆ نەخۆشی بۆماوەیی و بڵاوبوونەوەی هاوسەرگیركردن لە گەڵ خزمدا.

ڕۆژنامەكە باسی لەوە نەكردووە، كە كاردانەوەی هاوسەری ئەو ژنە چی بووە كە بە هەواڵەكەی زانیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
Total
0
Share