كەربەلا.. كچێك لەكاتی چركاندنی سێڵفیدا مرد و بوو بە 331ـەمین قوربانیی سێڵفی

كچێك لەكاتی چركاندنی سێڵفیدا، ئەرشیڤ

كچە خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی لە كەربەلا، لەكاتی چركاندنی وێنەی سێڵفیدا مرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كچە خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی بووە لە زانكۆی “ئەلعەمید”، لەكاتی چركاندنی وێنەی سێڵفیدا لە نهۆمی سێیەمی كۆلێژەكەیەوە كەوتووەتەخوارەوە.

بەپێی وتەی ڕاگرایەتیی كۆلێژەكە، كچەكە بە سەختی برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی ئامارێكی لەبارەی مردن بەهۆی سێڵفیگرتنەوە بڵاوكردووەتەوە و ئاشكرایكردووە، 330 كەس لە سەرانسەری جیهان لەكاتی چركاندنی وێنەی سێڵفیدا مردوون.

ڕوونیكردووەتەوە، ئەو كەسانە بەهۆی كەوتنەخوارەوە لە باڵەخانە یان شاخ، خنكان لە ئاو و كارەباگرتندا مردوون كاتێك هەوڵیانداوە سێڵفیی نمونەیی بچركێنن.

بەپێی ئامارەكان، لە هندستان 176 كەس و ئەمریكا 26 كەس و لە ڕوسیا 19 كەس بەهۆی سێڵفییەوە مردوون و ئەو سێ وڵاتە زۆرترین ژمارەی مردن بەو هۆكارەیان تۆماركردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share