وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ ماڵی زاوا عەرەبەکەدا بڵاودەبێتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تیڤانی ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاوینەهەوارەکەی باوکی لە فلۆریدا بەردەوامە و بەشێک لە وێنەکانە دزەیانپێکراوە.

میدیاکان وێنەکانیان بڵاوکردووەتەوە کە هەردوو خێزانی تیڤانی ترەمپ و خێزانی زاوا عەرەبەکە بەشدارییان تێداکردووە، لە وێنەکاندا دۆناڵد ترەمپ بە قاتێکی نیلی و کراسێکی سپییەوە دەردەکەوێت هاوشانی میلانیا ترەمپی هاوسەری کە بە عەزییەکی ئاڵتوونییەوە دەرکەوتووە، لە لایەکی دیکەی دۆناڵد ترەمپەوە هاوژینی پێشووی و دایکی تیڤانی ترەمپ کە کچە بچوکییەتی دەردەکەوێت کە عەزییەکی شینی کاڵی لەبەردایە.

هەروەها تیڤانی ترەمپ کە عەزییەکی سپی لەبەردایە لەگەڵ دەستگیرانە عەرەبەکەیدا کە بە ڕەچەڵەک لوبنانییە دەردەکەوێت کە قاتێکی خۆڵەمێشی لەبەردایە.

لە ئاهەنگەکەدا ئیڤانکا ترەمپ کچە گەورەی دۆناڵد ترەمپ بە جلێکی ڕەنگ پەمەییەوە دەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
زیاتر ببینە

راستیی ئەو هاوسەرگیرییەی مارەییەكەی “دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك بووە” ئاشكراكرا

بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە تیایدا مارەیی هاوسەرگیرییەكە بە ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەك دیاریكراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و…
Total
0
Share