لە سلێمانی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە مەبەستی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا رێكخرا و كە تایبەت بوو بە كەمكوڕییەكان بەمەبەستی خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاریی بۆ پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی سلێمانی کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە تاوتوێكردن و بەدواداچوونی ئەو كەموكورتییانەی كە لە پڕۆسەكەدا هەیە ئەویش پەیوەندی بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە هەیە و هەروەها پێداویستییەكان و بودجە و ستاف كە داواكرابوون تائێستا ڕەزامەندییان نەگەڕاوەتەوە تا بتوانرێت پڕۆسەكە خێراتربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین: لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕیندا هاتووە، رووداوەكە ئەمشەو لە…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لە بارەی ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا بەجێهێڵرابوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا لە سلێمانی بەجێهێڵرابوو رادەستی…
Total
0
Share