فازل نەبی: عێراق 12 مووچە دەداتە خانەنشینان

فازل نەبی رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە ئەو کەسانەی خانەنشین دەبن شایستەی 12 مووچەیان پێدەدات.

فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە، هێندەی گفتوگۆشمان لەگەڵ چەند لایەنێکدا کردووە عێراق چارەسەری کێشەی خانەنشینان دەکات و شایستەی دارایی 12 مووچەیان پێدەدات.

وتیشی، ئێستا کێشەکە لەوەدایە، دەبوو بە زوویی لە لیستی مووچە جیابکرێنەوە و دەستەی خانەنشینی بە جیا مامەڵەیان لەگەڵ بکات.

جەختیشیکردەوە، لە دەستەی خانەنشینی عێراق هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و شایستەکانی خانەنشینانی هەرێم نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لە بودجەی تایبەتی حکومەت هیچ پڕۆژەیەک بۆ سلێمانی نەکراوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە پڕۆژەیەک لەسەر بودجەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەدراوە.…
Total
0
Share