فەرمانی دامەزراندن بۆ 75 کەس دەرچوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانی دامەزراندنی بۆ 75 کەس لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی لەسەر فەرمانی دامەزراندنی 75 کەس بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەت کرد.

دامەزراندنەکە بۆ هەریەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، گەشتگوگوزاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، شوێنەوار و ئاوەدانیی هەڵەبجەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی هەڵەبجە داوای لەو کەسانەکرد کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانیان بکەن و مامەڵەی دامەزراندنەکانیان تەواوبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئەو ژنەی لە شوقەکە خۆی فڕێدایە خوارەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی ببوو بە دەمەقاڵێیان

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ژنێک لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئافرەتێک بە ناوی (س.…
Total
0
Share