بەهۆی لافاوەوە ئەمڕۆ لە هەولێر پشووە

ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لە سنووری پارێزگای هەولێر پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا و هۆکارەکەشی باران بارین و دروستبوونی لافاوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارین و لافاوەی کە دوو ڕۆژە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن زیانی بە شەقامە سەرەکییەکانی پارێزگای هەولێر گەیاندووە بۆیە ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پارێزگاکە پشوو دەبێت.

پشووەکەی دامەزراوەکانی پارێزگای هەولێر وەک وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بۆدەکات بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقامەکانە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دەوام لە سنووری ئیدارەکەیان ئاساییە و ناکرێت بە پشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایان داوای بڕیاری بەرزکردنەوەی مووچە و بنبڕکردنی کێشەی مووچە دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و شەش داواکاری…
Total
0
Share