سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لە بودجەی تایبەتی حکومەت هیچ پڕۆژەیەک بۆ سلێمانی نەکراوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە پڕۆژەیەک لەسەر بودجەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەدراوە.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پڕۆژانەی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێیاندەکات، داهاتەکەی دابەشدەبێت بەسەر چوار سەرچاوەدا، لەوانە:

– بەکرێدانی ئەو موڵکانەی هی شارەوانییە کە 15%ـی داهات پێکدەهێنێت و توانیویانە پڕۆژەکانی پێ جێبەجێبکەن.

– بودجەی بەگەڕخستن، کە بڕەکەی 103 ملیار دینارە و لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی دابینکراوە، تایبەتە بە پارک، بلوار و کۆکردنەوەی خاشاک.

– بەشێکی دیکەی داهاتەکە لە ئەنجامی فرۆشیی زەوییەکانی شارەوانی بەدەستدێت لە زیادکردنی ئاشکرادا، کە بەکاردێت بۆ قیرتاوکردن، کۆنکرێت، ئاوەڕۆ و زیادکردنی رووبەری سەوزایی.

– بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، کە نزیکەی 21 ملیار دینارە و ئەویش هەر لەسەر داهاتی ناوخۆی شاری سلێمانییە بۆ پڕۆژەکان بەکاردێت بە شەقامی 100 مەتریشەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل گەڵاڵی: وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکەکانی عێراق بێنە سلێمانی بێبەرامبەر دوو بینام هەیە پێیاندەدەم

ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکە حکومییەکانی عێراق بیانەوێت بێنە…
Total
0
Share