وەزیری ناوخۆی ئەمریكا دیاریكرا

بە دەنگی 34 سیناتۆر لە كۆی 59 سیناتۆر كرستی نۆیم وەك هەشتەمین وەزیری ناوخۆی ئەمریكا دیاریكرا و سوێندی یاسای خوارد لە پێناو بەڕێكردنی كارەكانی و دەشڵێت، “پەیمان بێت ئەمریكا بۆ پێگەی هێزی خۆی بگێڕینەوە و ئەمریكییەكان بپارێزم”.

وەزارەتی ناوخۆی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سیناتۆران بە زۆرینەی دەنگ كرستی نۆیم وەك هەشتەمین وەزیری ناوخۆی ئەمریكا هەڵبژارد و متمانەیان پێبەخشی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمیانەی سوێندخواردنیشدا وەك وەزیری ناوخۆی ئەمریكا كرستی نۆیم جەختی لەوەكردەوە، “وەك وەزیری ناوخۆی ئەمریكا كار بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریكا و ئەمریكییەكان دەكەم و یەكێك لە كارە لەپێشینەكانیشم چارەسەركردنی كێشەی سنوورەكانمان و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئیدارەكەی سەرۆك ترەمپ-ە و رێكخستنەوەی سیستمی پەنابەرانە”.

وتیشی، “سوپاسی سەرۆكی ئەمریكا و سیناتۆرەكانمان دەكەم بۆ متمانە پێبەخشییان و پێكەوە ئەمریكا بەرەو لوتكەی سەركەوتن و بەهێزی دەبەینەوە و سەركەوتن، ئازادی و پارێزراوی بۆ نەوەی داهاتوومان دەستەبەردەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن: سزاى توند به‌سه‌ر ڕوسیا و هه‌ردوو كۆماره‌كه‌ى ئۆكرانیا ده‌سه‌پێنین

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ڕوسیا و دانپێدانانى ئه‌و دووهه‌رێمه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌، واشنتۆن بڕیاریداوه‌ سزای توند…
Total
0
Share