کۆمپانیای فەیسبووک ناوی خۆی دەگۆڕێت بۆ “مێتا”.

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فەیسبووک لە کۆنگرەی “کۆنێکت”دا ڕایگەیاند، لەمەودوا ناوی کۆمپانیای فەیسبووک دەگۆڕێت بۆ “مێتا” وەک کۆمپانیایەکی فراوانی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی.

پێشتر کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو، “ناوە نوێیەکەی فەیسبووک بەجۆرێکە نیشاندەری ئەوەیە کە کۆمپانیاکە زیاترە لە پێگەیەک بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پەڕینەوەی بۆ ئاڵوگۆڕی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و ئابوریی بەشداربووەکانی و دروستکردنی جیهانێکی گریمانەیی بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو”.

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاندووە گۆڕینی ناوی پێگەکە پەیوەندیی نییە بەو تۆمەتانەی لەماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی کۆمپانیاکەیان کراوەتەوە.

بە ڕوانگەی مارک زوکەربێرگ ئەو ناوەی لە ئایندەدا کۆمپانیاکەی پێدەناسرێت، گوزارشت دەبێت لەو پلانانەی ئەوان بۆ خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی هەیانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆكرانیا: پێویسته‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێش پێكدادان سزا به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانيا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌بێ چاوه‌ڕوانیكردنی ئه‌گه‌ری هێرشی ڕوسیا بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ى، سزا به‌سه‌ر ئه‌و…
Total
0
Share