ئەمڕۆ هەینی، 24ی 1ی 2025، 40 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی مامە ریشە و دوو هاوڕێیدا تێپەڕبوو.
رۆژی 24ی 1ی 1985، مامە ریشە و دوو هاوڕێی بەناوەکانی سەردار و موحسین، بە پلانی دووژمن و بە دەستی خیانەت لە گوندی حەسەن ئاوای سنووری کەرکوک شەهیدکران.
مامە ریشە له سه‌دان چالاكی و داستانی پێشمه‌رگانه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیدا له دژی داگیركه‌ران و خۆفرۆشان رۆڵی پاڵه‌وانانه‌ی نه‌خشاندووه و له (142) شه‌ڕدا به‌شداربووه و له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار بریندار كراوه.
لە بەناوبانگترین داستانەکانی مامە ریشە، داستانی حەمکە، به‌ره‌به‌یانی 17ی ئایاری 1982 مامه ریشه خۆی و 11 پێشمه‌رگه‌ی له ناو گوندی حه‌مك-دا له خه‌وی قوڵدا بوون، هێزێكی زۆری رژێمی پێشووی عێراق، كه ژمارەیەکی زۆری سه‌رباز مه‌زه‌نده چوارده‌وری گونده‌كه‌یان گرتبوو.
له کاتژمێر 6:00ی به‌یانییه‌وه شه‌ڕێكی قورسی نابه‌رامبه‌ر له‌ناو ماڵه‌كانی حه‌مك-دا به‌رپابوو، دوژمن به هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس و سووك به هاوه‌ن و تۆپی قورس و دۆشكه هێرشیكردبووه سه‌ر گونده‌كه، شه‌ڕ به‌چڕیی تا كاتژمێر 7:00ی ئێواره به‌رده‌وامبوو، له ئه‌نجامدا دوژمن شكستیان هێنا و 62 سه‌رباز و جاش كوژرابوون.