کەشناسی: بەدرێژایی ئەمڕۆ ڕەشەبا بەردەوامدەبێت

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیی ئەوە دەکات ئەو ڕەشەبایەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت، هەروەها لە هەندێک پارێزگای عێراق 50 پلەی سەدی تۆماردەکرێت.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە ڕۆژانی پێشووەوە، ڕەشەبا بەردەوام دەبێت بەدرێژایی ڕۆژەکە.

هەروەها سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و کاریگەریی ڕەشەباکە لە سبەینێوە کەمدەبێتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە لە پارێزگاکانی باشووری وڵات بەتایبەت پارێزگای بەسرە پلەکانی گەرما بۆ 50 پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: لەبەر سەختی برینەکەی نەدەکرا لە هەموو نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری بۆ شـ.ـەهید غەزال بکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە و پزیشکەکان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەبووە و سوپاسی بەدەمەوە هاتنیان دەکەین. محەمەد…
Total
0
Share