دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون ڕادەگیرێت

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بڵاویكردەوە، بەمەبەستی فراوانكردنی سیستمی خۆتۆماركردن لە فۆڕمی 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر سیستمەكە دەوەستێت و هەر كات خرایەوە كار هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، “ھاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە بەمەبەستی فراوانكردنی سیستمی خۆتۆماركردن لە فۆرمی 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان بۆ ماوەی 24كاتژمێر سیستمەكە دەوەستێت و لەگەڵ بەكارخستنەوەی ئاگادارتان دەكەینەوە”.

بەپێی نوێترین ئامار ، لەڕۆژی ھەینی 17ی حوزەیرانەوە تاوەكو ئەمڕۆ سێشەممە 21ی حوزەیران 51 ھەزار و 179 كەس فۆڕمیان بەسەركەوتوویی پڕكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەنزینەوە درا

بابەتی دواتر

لەسەر پرسی مووچە وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share