ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدەدات

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ گرنگییەکی زۆری دەبێت، چونکە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسا هەستیارەکان دەدرێت کە لەماوەی رابردوودا دەنگی لەسەر نەدراوە و تەواونەکراوە.

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و ئەگەر دواشبکەوێت دەگاتە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ.

هەر بە گوێرەی کارنامەکە،  لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت، لە بڕگەی دووەمدا دەنگ بە هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدرێت، لە بڕگەی سێیەمدا دەنگ بە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان کە بەهۆی هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش زەرەرمەندبوون دەدرێت، بڕگەی چوارەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی.

جگە لەمانەش، چەند پڕۆژەیاسایەکی دیکە هەیە کە خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت یاخود دەنگیان لەسەر دەدرێت، بەڵام ئەو چوار بڕگەیەی سەرەوە لە گرنگترینەکانی دانیشتنەکە دەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە چەند رۆژی داهاتووەوە هەر ئەندامێک ئامادەی دانیشتنەکان نەبێت، بڕی یەک ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: حكومەتی هەرێم داوادەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم داوادەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە، چونكە 761 ملیار دینارەكە بەشی…
Total
0
Share