زیاتر لە 500 رێکخراو چاودێریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردنی زیاتر لە 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، داود سەلمان، بەڕێوەبەری رێکارەکان و راهێنان لە کۆمسیۆن، رایگەیاند، “ژمارەی چاودێرانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گەیشتە زیاتر لە 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیاتر لە 906 تیمی چاودێری لە سەرجەم پارێزگاکان و ناوەندەکانی دەنگداندا چاودێری پرۆسەکە دەکەن و پێشێلکارییەکان تۆماردەکەن”.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، “ژمارەی فەرمانبەرانی کۆمسیۆن بۆ بەشدارییان لە رۆژی هەڵبژاردنی گشتی و تایبەتدا زیاتر لە 420 هەزار فەرمانبەرە”.

رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لە پارێزگای کەرکوک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوپەیمانێتی (کەرکوک هێزوئیرادەمانە) بەشداری دەکات کە ژمارەکەی 142ە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، تاوەکو پێنج مانگی دیکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نابێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی…
Total
0
Share