دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكرێت

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆران دەكات.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری دەستیكردووە بە پارەداركردنی مووچەی ئەم مانگە (كانونی دووەم)ی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.

وەزارەتەكە داواش لە فەرمانگەكان و یەكەی خەرجیی سەر بە وەزارەت، پارێزگاكان و فەرمانگە نەبەستراو بە وەزارەتەكان دەكات، راسپێردراوانیان رەوانەبكەن بۆ تەواوكردنی رێكارەكارەكانی پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی فەرمانبەر و كارمەندانیان.

داواشیان لێدەكات، رەچاوی خشتەی تایبەت بە پارەداركردنی مانگانە بكەن و، سەرجەم پێداویستییەكانی پارەداركردن ئامادەبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوربانییە عەرەبەکانی بۆردومانەکەی گوندی پەرخێ قەرەبوو کراونەتەوە و هیچ بۆ کوردەکان نەکراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق جیاوازی دەکات لە نێوان ئەو هاوڵاتییانەی لە بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران…
Total
0
Share