وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕیارێکی دا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە دەرچوو هەژماربکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڵاویکردەوە، “بڕیارماندا ساڵی خوێندنی 2022 بۆ 2023 بۆ سەرجەم خوێندکاران لە سەرجەم قۆناغ و بەش و زانکۆکان بە دەرچوو هەژماربکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە بەهۆی گزیکردنەوە لە تاقیکردنەوە بێبەشکراون، یان کاری ساختەکاریان کردووە یان دراونەتە لیژنە تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە”.

تا ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاشکراینەکردووە بە چ هۆکارێک ئەم بڕیارەی دەرکردووە.

 

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ: تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست لە سەربڕینخانەکاندایە

بابەتی دواتر

تەقەکەرەکەی بەردەم دادگای کۆیە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share