وەزارەتی ناوخۆی عێراق: مەترسیی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان هەڕەشە لە عێراق دەکات

Cyber Attack Crime

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، مەترسییەکانی داهاتووی سەر عێراق ئاشکرا دەکات و بە ‘ترسناک’ ناوی دەبات، ئەو مەترسییانەش بۆ تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دەگێڕێتەوە.

خالید محەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “تاوانە ئەلیکترۆنییەکان هەڕەشەیەکی گەورە و ترسناکە لەسەر کۆمەڵگای عێراقی، کە بەشێوەیەکی بەرچاو لە فراوانبووندایە و کاریگەری کردووەتە سەر تاک و کۆمەڵگا، هەروەها ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگای هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە بۆسەر دەزگا و دامەزراوەکان و سیخوڕیکردن بەسەریانەوە هەروەها ئاشکراکردنی زانیارییە نهێنییەکان بووەتە بابەتێکی گەورە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “عێراق دواکەوتووە لە دەرکردنی یاسای تایبەت بە تاوانە ئەلیکترۆنی و زانیارییەکانەوە، کە زۆربوونی پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مانای زیاتربوونی تاوانەکان دێت”.

وەزارەتی ناوخۆ جەختلەوەشدەکاتەوە کە دەبێت ئامێر و هۆکارە پێشکەوتووەکان بەکاربهێنرێت بۆ ڕوبەڕووبوونەوە و بەدواداچوونی ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

هەروەها وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “لە یاسای سزادانی عێراقییدا زۆرێک لە دەقەکانی تاوانی زانیاریی هەیە، دەتوانرێت بە پشتبەستن بە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لەوکەسانە دەربکرێت و دادگایی بکرێن کە لەوجۆرە تاوانەوە تێوەگلاون”.

جەختیشیکردووەتەوە، “پێویستمان بە یاسا و دەقی نوێ هەیە کە سەرجەمیان تایبەتبێت بە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان”.

وەزارەتی ناوخۆهۆشداری دەداتە سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هاوڵاتییان لە خراپ بەکارهێنانی ئەو پێگانە و دەشڵێت، “ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی هۆشیارییان نییە سەبارەت بە سزای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، لەکاتێکدا سزای ئەو تاوانانە دەگاتە 14 ساڵ زیندانی”.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجومەنی نوێنەران سبەینێ کۆدەبێتەوە و لەناو بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای تاوانەکانی زانیاریی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و دیمەشق زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سبەی بۆ مووچەی مانگی نۆ یەکلاکەرەوە دەبێت

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی سبەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ خەرجکردنی مووچە. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share