بە تۆمەتی قاچاخچێتی سێ کەس دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە سلێمانی رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە رۆژانی  8بۆ12ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش/سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش/هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانیا، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای پرۆسەیەکی فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە پێکهاتبوون لە سێ ئەندام خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون دەستگیرکرد.

دەشڵێت، ئەو کەسانە بەڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا، ئێستا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی سلێمانی: سەرمایەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە

وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 53 پرۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلار مۆڵەتی پێدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

شارەزایەک: دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ” دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە”. سەرباز سەید مەحمود، شارەزای بواری هەڵبژاردن…
Total
0
Share