سەباح سوبحی: هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ خەرجكردنی پارەی دەرهێنانی نەوت كێ ناڵێت وەك مووچەی لێنایەت

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ خەرجكردنی پارەی دەرهێنانی نەوت و كێ ناڵێت وەك مووچەی لێنایەت.

سەباح سوبجی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند، ئەو زانیاریيانەی كە ئێمە هەمانە ئەوەیە نەوتی كوردستان دەبێت هەناردە بكرێت و لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە نامە نێردراوە بۆ حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی بەزووترین كات هەنگاوەكان دەستپێبكات بۆ هەناردەكردنی نەوت و لە رووی یاساییەوە تەواومانكردووە، تەنها ئەوە ماوە بڵاوبكرێتەوە لە رۆژنامەی وەقایع.

وتیشی،”كە بڵاوكرایەوە ئەو كات راستەوخۆ یاساكە دەبێت جێبەجێبكرێت لەو حاڵەتەدا چاوەڕوانی لایەنە تەكنیكیيەكانین، چونكە هەر یاسايەك پێویستی بە رێنمایییە و پێویستی بە ئیجرائاتە تاوەكو ئەو نەوتە هەناردەبكرێت.”

سەباح سوبحی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێویستە گەرەنتی هەبێت و روون و ئاشكرا بێت و بەشێوازێك بێت وەكو مووچەی لێنەیەت جارێك بینێرن و دوو مانگ نەینێرن.

دەشڵێت،” ئەو بڕە پارەیە مافی كۆمپانیاكانە و دەبێت بە تەواویی بگاتە دەستیان و دڵنیایی بدرێت، هەرچەند دڵنیایی دراوە، بەڵام ئێمە زۆر یاسامان هەیە لە عێراق جێبەجێناكرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز رۆژنامەنووسێک دەستگیردەکرێت

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، وریا عەبدولخالق، رۆژنامەنووس، لە چەمچەماڵ دەستگیردەکرێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، وریا عەبدولخاق، رۆژنامەنووس، بۆ…
Total
0
Share