وەبەرهێنانی سلێمانی: سەرمایەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە

وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 53 پرۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلار مۆڵەتی پێدراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكان لە ساڵی 2023دا بریتییە لە 53 پرۆژە بە سەرمایەی دوو ملیار و 603 ملیۆن و 60 هەزار و 720 دۆلار.

پرۆژەكان بەپێی سێكتەر بەمجۆرەن، (نیشتەجێبوون 30 پرۆژە، بازرگانی 8، پیشەسازی 5، تەندروستی 4، خزمەتگوزاری 2، فێركردن 2، گەشتیاری 1 و كشتوكاڵی 1 پرۆژە).

روونیشیدەكاتەوە، لە ئاكامی ئەو پرۆژانە پێشبینی نزیكەی 19 هەزار و 500 هەلی كار دەكرێت بەشێوەی راستەوخۆ و نزیكەی 10 هەزار هەلی كار بەشێوەی ناراستەوخۆ.

ئەوەش لەكاتێكدایە كۆی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكانی ساڵی 2022 بریتی بوون لە 39 پرۆژە بە سەرمایەی یەك ملیار و 181 ملیۆن و 912 هەزار و 108 دۆلار.

هەروەها سەرجەم پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكان لەلایەن وەبەرهێنانی سلێمانی لە ساڵی 2004 تا ساڵی 2024 بریتییە لە 370 پرۆژە، وەك ئەوەی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏
زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شیلادزێن ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دۆخیان و دانپێدانانەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە دانپێدانانی ژێر ئەشکەنجە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای یەكە سەربازییەكاندا كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share