دوو كەس بە تۆمەتی دزی لە چەند دەرمانخانەیەكی سلێمانی دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك دوو كەسیان دەستگیركردووە كە دزییان لە چەند دەرمانخانەیەك كردووە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد كە دەرمانخانەكانیان بڕدراوە و دزییان لێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و ناسینەوەی تۆمەتباران توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لەچەند دەرمانخانەیەك لەناو شاری سلێمانی دزییان كردووە.

پۆلیس دەڵێت، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا كە بەكاریانهێناوە لەكاتی بڕینی دەرمانخانەكاندا.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
Total
0
Share