یەكێتی پۆستێكی نوێی وەرگرت

یەكێتی لە بەغداد پۆستی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراقی وەرگرت و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت،”وەرگرتنی ئەو پۆستە بۆ كورد گرنگە”.

د. كەریم شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێتی پۆستی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراقی وەرگرت كە شۆڕش شەهید د. خالید وەك بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەستبەكاربووە.

وتیشی،”وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ كورد گرنگە كە دەتوانێت لەو رێگایەوە خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییان بكات”.

بابەتی پێشتر

بازرگانییەكی مەترسیدار لە دهۆك زیادیكردووە بووەتە هەڕەشە لەسەر كۆمەڵگە

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share