حزبی شیوعی کوردستان: دەستی غەدر لە هەرلایەکەوە بێت سەرکۆنەی دەکەین

حزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت “داواکارین هەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن لە هەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە”

وتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی سەبارەت بە رووداوەکەی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد “ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەرخاکی نیشتمانەکەمان و شەهید و بریندارکردنی رۆڵەکانی،  هاوخەمی بۆ کەسوکار و هەڤاڵانی شەهیدەکان و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین”

داواشدەکات، “هەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن لە هەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری نیشتمانییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم فەرمانبەران
تایبەتە بە ڕێكخستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ڕێكخستنەوەی ڕاژە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەگرێتەوە، جەختیشدەكاتەوە پەیكەربەندیی ئەنجومەنی ڕاژە…
Total
0
Share