کەشناسی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەی گەرمی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت بە 20 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێ شوێنیش پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرمیش چەند پلەیەک بەزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری پێکهێنا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و…
Total
0
Share