فڕۆكەی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكان

لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هەوڵدرا هێرشبكرێتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە باشیك، بەڵام فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكرد.

كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە سنووری ناحیەی باشیك و بەهۆی بۆردومانەكەوە ئۆتۆمبێلەكە تێكشكا.

لە كاتێكی پێشتری ئەمشەودا سەربازگەی زیلكانی توركی مووشەكباران كرابوو.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زیلكان کرابوون، بەڵام مووشەكبارانەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share