سوریا ئاسمانی بەڕووی جیهاندا دەکاتەوە

دوای داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەرووی جیهاندا، بڕیارە سوریا لە چەند رۆژی داهاتوودا بیکاتەوە.

ئەشهەد سەڵیبی، سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا رایگەیاند، لە حەوتی کانوونی دووەمەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە دەستپێدەکەنەوە.

وتیشی، بە هاوکاری هاوبەشەکانمان دووبارە فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەڵەب نۆژەندەکەینەوە و کارەکانیان رێکدەخەینەوە و پێشوازی لە گەشتە ئاسمانییەکانی سەرجەم وڵاتانی جیهان دەکەین.

لە 8 ی کانوونی یەکەمەوە سوپای سوریا فڕۆکەخانەکەی چۆڵکرد و کەوتە دەست گروپە چەکدارەکان.

لە 23 ی کانوونی یەکەمەوە تەنها ئەو گەشتانە دەستیانپێکردووەتەوە کە وەفدی تایبەت بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمارات شاندێك دەنێرێتە ئەفغانستان و بڕیارە تاڵیبان ئیمارەتێكی ئیسلامی پێكبهێنێت

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، شاندێكی فەرمیی ئیمارات دەگاتە كابول و وتووێژ لەگەڵ بزوتنەوەكەدا دەكات. ئەحمەدوڵڵا واسق،…
Total
0
Share