گەشتە ئاسمانییەکانی بەیروت و بەغداد راگیران

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەیروت و بەغدادی بەشێوەیەکی کاتی راگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان، هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەیروتی پایتەختی لوبنان و بەغدادی پایتەختی عێراقی راگرت.

دەشڵێت، “بڕیارەکە بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئێستای سوریاوە دەرکراوە کە رێڕەوی سەرەکیی گەشتەکانە لە عێراقەوە بۆ لوبنان”.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشقی پایتەختی سوریا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان راگیران.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: پێویستە دوژمن چاوەڕوانی داخرانی ڕێگەکانی دیکەی هەناردەکردنی نەوت و گاز بێت.

سوپای ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، پێویستە دوژمن چاوەڕوانی داخرانی ڕێگەکانی دیکەی هەناردەکردنی نەوت و گاز بێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی…
Total
0
Share