بیبەری رەش چۆن سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ دەبێت؟

بیبەری رەش بە یەکێک لە بەهاراتە کاریگەرەکان دادەنرێت بۆ باشترکردنیی تەندروستیی مرۆڤ، یەکێکیشە لەو بەهاراتانەی بەکارهێنانی زۆری هەیە لە درووستکردنی خواردنە جیاوازەکاندا.

ئەم بەهاراتە رەنگ تۆخە میتابۆلیزم و هەرسکردن باشتردەکات و بەرەنگاریی هەوکردن دەبێتەوە، ئەمەش وایکردووە بەنرخ بێت کاتێک بۆ هەر خۆراکێک زیادبکرێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕە تەندروستییەکان سوودەکانی بیبەری رەش خۆی دەبینێتەوە لە:

بەرەوپێشبردنی میتابۆلیزم و یارمەتیدانی سووتانی چەوری، پشتگیری لە کۆنترۆڵکردنی کێش دەکات لە رێگەی زۆرتر سوتانی وزە و یارمەتیدانی تێکچوونی خانە چەوریەکان.

دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، دژە هەوکردنە و یارمەتی زوو چاکبوونەوە لە نیشانەکانی سەرمابوون و نەخۆشییە وەرزییەکان دەدات.

بیبەری رەش هاندەری بەرهەمهێنانی ترشی هایدرۆکلۆریکە لە گەدەدا، کە هەرسکردن باشتردەکات و تەندروستیی ریخۆڵە بەرەوپێشدەبات لەرێگەی باشترکردنی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان و کەمکردنەوەی ناڕەحەتی هەرس.

جگە لەوەش یارمەتی سوڕی خوێن دەدات، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی تەندروستیی گشتیی دڵ و خوێنبەرەکان و رێگریکردن لە مەینی خوێن.

هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستیی پێست

بیبەری رەش تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە کە دەتوانێت یارمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست بدات وەک زیپکە و پەڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر پرۆسەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
Total
0
Share