هۆكاری سڕبوونی دەست و قاچەكان چییە؟

دەشێت هەستكردنی كەسێك بە سڕبوونی دەست و قاچەكان ئاماژەبێت بۆ نەخۆشیی جیاواز، بۆیە پێویستە پشتگوێنەخرێت و راوێژ بە پزیشك بكرێت.

دكتۆرە زامیرا بیكمۆرزاڤیا، پزیشكی پسپۆڕی دەمارەكان دەڵێت، ئەو هەستە بەر لە هەموو شتێك دەشێت پەیوەندیدار بێت بە بوونی كێشە لە بڕبڕەی پشتەوە.

ئەو دەڵێت، “ئەگەر دەستەكانت سڕبوون، پێویستە كەسەكە بەدوای سەرچاوەی گرفتەكەی لە بڕبڕەی پشت و بەتایبەتیش بەشی سەرەوەیدا بگەڕێت. ئەگەریش قاچەكان سڕبوون، ئەگەری هەیە گرفت لە بەشی خوارەوە بڕبڕەی پشتدا هەبێت. زۆرینەی ئەو حاڵاتانە، ئاماژەن بۆ ئەگەری خزان یان فشاری سەر بڕبڕەكان”.

هەروەها پێشیوایە دەشێت هۆكاری سڕبوونی پەلەكان هەڵاوسان یان هەر گرفتێك لە دڕكەپەتكدا بێت.

روونیشیدەكاتەوە، هۆکارێکی دیكەی باو بۆ سڕبوونی دەستەکان، جۆرە نەخۆشییەكە كە تیایدا پاڵەپەستۆی دەمارەکان لە ئاستی جومگەکانی مەچەکدا روودەدات.

سەرەڕای ئەو هۆكارانەی سەرەوە پسپۆڕەكە چەند هۆكارێكی دیكەی دەستنیشانكردووە وەك نەخۆشیی شەكرە، زیاد خواردنەوەی كحول، كە لەمیاندا كەسەكە هەست بە سووتانەوە یان سڕبوونی پەلەكان دەكات، جگە لەوەش خواردنی هەندێك جۆری دەرمان هەمان هەست دەبەخشێت.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: عێراق دووەمین گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا

بابەتی دواتر

لە هەولێر رێگری لە گردبوونەوەی مامۆستایان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share