پزیشكێك: نانی سپی و ماكەرۆنی دەبنەهۆی كوێربوون

پزیشكێكی بەریتانی هۆشداری دەدات و دەڵێت، خواردنی نانی سپی و ماكەرۆنی بە بەردەوامی و بڕی زۆر، دەبێتەهۆی كزبوونی بینایی و ڕەنگە دواتر كوێربوونی چاوەكانی لێبكەوێتەوە.

دكتۆر بریان واشڵەر پزیشكی ناوداری بەریتانی ڕایگەیاند، سەرباری تەمەن، ڕژێمی خۆراكیی مرۆڤیش هۆكارە بۆ لەدەستدانی بینایی، بۆیە پێویستە ڕژێمی خۆراك ڕێكبخەیتەوە و زیادەڕۆیی لە خواردنی چەند جۆرێكی خۆراكدا نەكەیت.

واشڵەر دەڵێت، ئەو كاربۆهێدراتەی لە نانی سپی و ماكەرۆنیدا هەیە، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە مەترسیی كوێربوونەوە هەیە و لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا ئەو مەترسییە زیاددەكات، بە تایبەت ئەگەر گۆشت و خۆراكی دەستكرد و لەقتوونراو بخورێن كە هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و زیادكردنی پەستانی سەر ماسوولكەكانی چاو.

پزیشكەكە ڕێنمایی دەدات بەوەی دەبێت كاربۆهێدرات و خواردەمەنیی دەستكرد و گۆشتی لەقتوونراو لە ژەمەكاندا كەمبكرێنەوە و مرۆڤ خۆی لە زۆرخواردنی نان و سەمونی سپی دووربگرێت، لە بری ئەوە نانی بۆر و دانەوێڵەی تەواو بخوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بووەتە مەترسیی بۆ ئەمریکییەکان.. ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هەیە

ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا تۆمارکراوە، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکاش باس لەوەدەکات دەکرێت مەترسیبێت بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکا بەتایبەت…
Total
0
Share