توێژینەوەیەک: خواردنەوەی قاوە تەمەن درێژدەکات

توێژینەوەیەک کە زانایانی زانکۆی کوێمبرا لە پرتوگال ئانجامیانداوە، ئاشکرایکردووە کە خواردنەوەی قاوە بەشێوەی رۆژانە یارمەتیی درێژکردنەوەی تەمەن دەدات.

زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە لە جیهاندا ژمارەیان بەردەوام لە زیادبووندایە، هەروەها ژمارەی بەساڵاچووان لە 10% ی ساڵی 2022ەوە بۆ 16% تاوەکو ساڵی 2050 بەرزدەبێتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ئەم زیادبوونە تەنها هۆکارەکەی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان کە پێشکەش دەکرێن ناگەڕێتەوە، بەڵکو ئاماژە بە خواردنەوەی قاوەش دەکرێت.

ئەو زانایانە باس لەوە دەکەن، لە میانی توێژینەوەکەیاندا داتای 85 توێژینەوەی پێشوویان شیکردووەتەوە، کە سەدان هەزار دانیشتووی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و باشوور و ئوسترالیا و ئاسیایان لەخۆگرتووە و ئامانجیش ئەوە بووە بزانن قاوە چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی و رێژەی مردن هەیە.

زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنەوەی سێ کوپ قاوە رۆژانە تەمەنی مرۆڤ زیاددەکات، ئەوانەی رۆژانە قاوە دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کەمترە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە قاوە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی کارەکانی زۆرێک لە ئەندامی لەش، وەک کۆئەندامی ماسولکە و دەمار، سیستەمی بەرگریی بەهێز دەکات، هەروەها رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک، نەخۆشیی شەکرە و خەمۆکی، کەمدەکاتەوە.

رۆدریگۆ کونیا، زانای دەمار، رایگەیاند، خواردنەوەی قاوە بە رێژەیەکی مامناوەند یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو میکانیزمە بایۆلۆژیانەی کە لەگەڵ تەمەندا خاو دەبنەوە و تێکدەچن و دەبێتە هۆی کۆمەڵێک نەخۆشی، بەڵام کاریگەریی خواردنەوەی قاوە لەسەر جەستە بەپێی تەمەن جیاوازە.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا داوای دیاریكردنی نرخی غاز لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات

بابەتی دواتر

وەفدەکەی دەم پارتی ئەرکی سەرەکییان سەبارەت بە پرسی ئاشتی کەوتووەتە سەر شان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆنی ئامادەکردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاقیگەکانیان بە پێداویستییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکردووە و ڕۆژانە دەیان حاڵەت پشتڕاستدەکەنەوە.…
Total
0
Share