گەورە كاربەدەستێكی تەندروستیی جیهان: ڤاكسین كۆرۆنا لەناونابات

گەورە كاربەدەستێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان دەڵێت، “ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كۆتایی بە پەتاكە ناهێنێت و پێویستە دەمامك بپۆشرێت.”

دكتۆر مایكڵ ڕایان، بەڕێوبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی فریاگوزاری لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهان ئەمڕۆ 6ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “ڤاكسینەكان بە واتای كۆتاییهاتنی كۆرۆنا نایەن، بەكارهێنانی ڤاكسینەكان ئامرازێكی سەرەكی و كاریگەرە بۆ ڕبەڕوبوونەوەی پەتاكە و دەچنە پاڵ ئامرازەكانی تر، بەڵام ناتوانن كۆتایی بە ڤایرۆسەكە بهێنن، هێشتا پێویستیمان بە بەكارهێنانی دەمامكە.”

لێدوانەكەی ئەو گەورە كاربەدەستەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریكا و ڕوسیا، دروستكردن و ئامادەبوونی دوو ڤاكسینیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی تایوان و جێگرەکەی مووچەکانیان دەبەخشنە قوربانیانی بومەلەرزەکە

نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە و جێگرەکەی مووچەی ئەم مانگەیان دەبەخشنە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە. نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان ئەمڕۆ…
Total
0
Share