لەدوای هەستان لە خەو قاوە مەخۆرەوە

خواردنەوەی کوپێک قاوە راستەوخۆ لەدوای هەستان لەخەو و دەستپێکردنی رۆژ، نەریتێکی باوە، بەڵام شارەزایەکی بواری پزیشکیی بە نەریتێکی نەگونجاوی ناودەبات.

شارەزایەکی بواری زانستی خەو دەڵێت، کاتێک مرۆڤ لە بەیانیاندا هەڵدەستێت ئاستی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کە بە هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ ناسراوە لە بەرزترین ئاستیدایە لەدوای 45 خولەک دەست بە دابەزین دەکات بە شێوەیەکی پلە بە پلە.
خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کافایینی تێدایە ئاستی ئەو هۆڕمۆنە بەرزدەکاتەوە.

بە وتەی ئەو شارەزایە، باشترە دوای چەند کاتژمێرێک لە هەستان لە خەو قاوە بخورێتەوە، بۆ نموونە گەر کاتژمێر 7:00 ی بەیانی لەخەو هەڵبستیت، باشترە لەدوای کاتژمێر 10:00 قاوە بخۆیتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلێمانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و بە ئەگەری زۆر ڤایرۆسییە

لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان…
Total
0
Share