لەبارەی بەشەخۆراكەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی زەیت و برنجی نۆیەم بەشەخۆراكی ساڵی رابردوو بە داتای مانگی 12ی 2024.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا زەیتی ناوشار و برنجی چەند بنكەیەكی دەرەوەی شار تایبەت بە بەشەخۆراكی مانگی نۆ بە داتای مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەشدەكرێت.
وتیشی،”بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی ئەمساڵ چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكرێت هەر كات بڕیاریدا جێبەجێدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو هەڵانەی لە هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share