هەولێر.. رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویدا

بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە لەسەر شەقامی خێرای هەولێر دوو ئۆتۆمبێل كۆنتڕۆڵیان لەدەستدا، هاتوچۆی شارەكە دەڵێت، دوو كەس برینداربوون چوار ئۆتۆمبێل و رێگاوبانەكەش زیانیان بەركەوتووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی خێرا، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی جێب و رینۆی تایبەت بەهۆی تیژڕەویی كۆنتڕۆڵیان لەدەستدا.

لە ئەنجامدا لەیەک کاتدا جێبەکە خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا و رینۆیەکەش خۆی کێشا بە تاکسییەک و لەدواییشدا وەرگەڕا، وەك ئەوەی فازڵ حاجی ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی وت، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس برینداربوون کە شۆفێر و سەرنشینی تاکسییەکە بوون، زیانیش بەر چوار ئۆتۆمبێل و رێگاوبانەکە کەوت.

بابەتی پێشتر

"گەوهەرەکەی هۆڵەندا" بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیال دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share