بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن 22 ساڵ گـ.ـیانیلەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لەژێر پردی دەباشان لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری متسیۆبوشی لانسه‌ر، پاش ئەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات، بە خێراییەکی زۆر خۆی دەکێشێت بە یەکێک لە پایەکانی ژێر پردەکە و ڕاستەوخۆ شۆفێرەکەی گـ.ـیانیلەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و تەمەنی 22 ساڵ بووە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە: کارەباکانتتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و سیتییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر سەردانیان نەکەن، کارەباکانیان دەبڕن. لە…
Total
0
Share